خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ مانگی (2021/12) به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوتر دابه‌شبكرێت.
یه‌كشه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌یه‌كێك له گه‌نجینه‌كانه‌وه به خه‌ندان دراون، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان گه‌نجینه‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه (16ی كانونی دوه‌می 2022) موچه‌ی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2021 دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌كانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی خاوی له دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ نه‌بونی سیوله ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئێستاش 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ره‌وانه نه‌كراوه.
به‌هۆكاری پشوه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواخرا
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بوایه هه‌مو 25ـی مانگێك دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی به‌هۆكاری پشوه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواخست و رۆژی یه‌كشه‌ممه (2ی كانونی دوه‌می 2022) موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكرد.