ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی مردن و توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

04:16 - 15/01/2022

2253جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ دو هه‌زار و 477 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، هه‌شت توشبوش مردون كه‌ كه‌ دو كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بون.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا  دو هه‌زار و 477 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ دو ملیۆن و 110 هه‌زار و 683 توشبو.

335 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 335 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێنج توشبوی كۆرۆنا مردون، كه‌ یه‌كێكیان له‌ دهۆك و كه‌سێكی دیكه‌شیان له‌ هه‌ولێر بو، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته‌ هه‌شت ملیۆن و 837 هه‌زار و 918 ژه‌م.

May be an image of text

نیشانەکردن

عێراق