سەرەڕای سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا؛ کۆریای باکور لە شەمەندۆفێرەوە موشەک تاقیده‌كاته‌وه‌

03:57 - 15/01/2022

1296جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

کۆریای باکور رۆژی هەینی دو موشەکی کورت مەودای لە شەمەندۆفێرێکەوە تاقیكرده‌وه‌، میدیا فەرمییەکانی وڵاته‌كه‌ش رایانگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممەش سێیه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كارابونی سزا نوێكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پیۆنگیانگ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور (KCNA) بڵاویكرده‌وه‌، "کە تاقیکردنەوەکان بۆ سەلماندن و هەڵسەنگاندنی کۆنتڕۆڵی رێکارەکانی کاری فەوجی شەمەندۆفێر ئەنجام دراون"، تاقیكردنه‌وه‌كانی دوێنێش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چوارشه‌ممه‌ی رابردو واشنتن سزای دارایی نوێی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا سه‌پاند، پاش تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی هایپەرسۆنیک له‌ وڵاته‌كه‌دا.

لایخۆیه‌وه‌ سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشور رایگه‌یاندوه‌، ئەو تاقیكردنه‌وانه‌ لە کاتژمێر 14:41 و 14:52 بەکاتی ناوخۆیی (5.41 و 552 GMT) ئەنجامدراون و موشەکەکان 432 کیلۆمەتر لە بەرزایی و له‌دوری 36 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی نیمچەدورگەی کۆریا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئەوە سێیەمین تاقیکردنەوەی موشه‌كی کۆریای باکوره‌ لەم مانگەدا، دوای دو تاقیکردنەوەی موشەکی هایپەرسۆنیک
ئەوە سێیەمین تاقیکردنەوەی موشه‌كی کۆریای باکوره‌ لەم مانگەدا، دوای دو تاقیکردنەوەی موشەکی هایپەرسۆنیکی سەرکەوتو، پیۆنگیانگ دوپاتی دەکاتەوە، یەکێکیان لە 5ی کانونی دوەم و ئەوی دیكه‌یان بە سەرپەرشتی خودی سەرۆک کیم جۆنگ ئون لە 11ی کانونی دوەم ئه‌نجامدراوه‌.
لە وەڵامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كیانه‌دا ئەم هەفتەیە ئه‌مریكا سزای نوێی بەسەر پیۆنگیانگدا سەپاند 
لە وەڵامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كیانه‌دا ئەم هەفتەیە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا سزای نوێی بەسەر پیۆنگیانگدا سەپاند و وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن رایگه‌یاند، کۆریای باکور لەوانەیە هەوڵی ئەوە بدات کە بە تاقیكردنه‌وه‌ی زنجیرەیەک موشەک سەرنجه‌كانی به‌لای خۆیدا رابكێشێت.
پیونگ یانگ، ئه‌مریكای بەوە تۆمەتبارکرد کە "بە ئەنقەست" بارودۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزكردوه‌ 
پیونگ یانگ، ویلایەتە یەکگرتوەکانی بەوە تۆمەتبارکرد کە "بە ئەنقەست" بارودۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزكردوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دیالۆگی نێوان پیونگیانگ و واشنتن بە بنبەست دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019دا وتوێژەکانی نێوان کیم و دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا شکستیهێنا.