ئێران و سعودیە ئامادەکاری بۆ دوبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان دەکەن

03:20 - 15/01/2022

933جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌ندامێكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی له‌ پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد، كه‌ تاران و ریاز ئامادەکاری دەکەن بۆ دوبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان، كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.

جەلیل رەحیمی جیهان ئابادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، "پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە زیندو دەکرێتەوە و باڵیۆزخانەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ دوبارە کردنەوەیان".

كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی سعودیه‌ له‌ تاران و ئێران له‌ ریاز، کاریگەری گرنگیان دەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی سعودیه‌ له‌ تاران و ئێران له‌ ریاز، کاریگەری گرنگیان دەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییە هەرێمییەکان و زیادکردنی پێکەوەیی.
 
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هه‌فته‌ی رابردو له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، "خولی داهاتوی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە کە عێراق میوانداری دەکات لە بەرنامەی کاردایە و هەوڵمان داوە ئەم دانوستانانە درێژە پێ بدەین".