لە دابەشكردنی موچەی ئاسایشی هەولێر و سلێمانیدا "جیاوازی دەكرێت"

12:25 - 15/01/2022

27582جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربو موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام موچه‌ی ئاسایش له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك دابه‌شكراوه‌ و تا ئێستا له‌ پارێزگای سلێمانی دابه‌شنه‌كراوه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، "داھاتی ناوخۆی مانگی پێشو 351 ملیار بوە نەگەڕاوەتەوە بۆ موچە".

به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، "لە رۆژی چوارشەمەی رابردوەوە موچەی ئاسایشی هەولێر و دهۆك دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا موچەی ئاسایشی سلێمانی دابەشنەكراوە، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ نه‌بونی داهاتی بەردەستی بانكەكانی سلێمانییەوە".

له‌ ئێستا كێشه‌ی نه‌بونی "سیوله‌" له‌ بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ خه‌ندان-ی پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستا كێشه‌ی نه‌بونی "سیوله‌" له‌ بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌.
دو ئیدارەیەکی ناشرین، ئاسایشی سنوری پارتی موچەی وەرگرتوە، ئاسایشی  سنوری یەکێتی وەرینەگرتوە
لایخۆیه‌وه‌ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "دو ئیدارەیەکی ناشرین، ئاسایشی سنوری پارتی موچەی وەرگرتوە، ئاسایشی  سنوری یەکێتی وەرینەگرتوە، داھاتی ناوخۆی مانگی پێشوو 351 ملیار بوە نەگەڕاوەتەوە بۆ موچە".