كه‌شناسی: ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و به‌فر لە سه‌نته‌ری شاره‌كان دەبارێت

11:56 - 15/01/2022

29464جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ سبه‌ی به‌فربارین سه‌نته‌ری شاره‌كان بگرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان له‌نێوان هه‌وری ته‌واو و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر نمه‌باران له‌كات و شوێنی جیاجیا، له‌ناوچه‌ سنوریه‌ شاخاویه‌كان بارینی به‌فر به‌رده‌وام ده‌بێت.

نزمترین پله‌ی گه‌رما 3 پله‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 11 پله‌ ده‌بێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با له‌نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر و له‌ هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا، نزمترین پله‌ی گه‌رما 3 پله‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 11 پله‌ ده‌بێت.

 سبه‌ی ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان.