سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیاری بەستنی لوتکەی سێقۆڵی لەگەڵ بایدن و پوتین دەکات

11:40 - 15/01/2022

664جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیاری بەستنی لوتکەی سێقۆڵی لەگەڵ جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ كه‌ نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه‌ به‌رده‌وام گرژیی به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.

ئەندریە یرماک، سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە لێدوانێکدا سوپاسی وڵاتەکەی ئاڕاستەی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا کرد بۆ ئەو هەوڵی نێوەندگیرییەی کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەرێمی دونباس دەیدات و وتی، "سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیاری بەستنی لوتکەی سێقۆڵی لەگەڵ پوتین بۆ بایدن کردوە کە دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت".

لایەنی ئەمریکا بە بایەخەوە پێشوازییان لەو پێشنیارە کردوە و چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی روسیا دەکەن
سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا باسی له‌وه‌شكرد، "لایەنی ئەمریکا بە بایەخەوە پێشوازییان لەو پێشنیارە کردوە کە چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی روسیا دەکەن".
لە دوای روداوەکانی ساڵی 2014 لە کیێڤ، گرژیی سیاسی لە پەیوەندیەکانی ئۆکرانیا و ڕوسیادا دروست بوە
لە دوای روداوەکانی ساڵی 2014 لە کیێڤ، گرژیی سیاسی لە پەیوەندیەکانی ئۆکرانیا و ڕوسیادا دروست بوە، کە بوە هۆی کودەتایەک لە ئۆکرانیا، لەوکاتەوە هەرێمی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا توشی قەیرانێکی سیاسی و سەربازی بوە و ئەم روداوانەش گرژییەکی زۆری لە کریمیا روسییا لێکەوتەوە.
ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەم دواییانە روسیایان بە بە كۆكردنه‌وه‌ی سەرباز لە سوری ئۆکرانیا تۆمەتبار کردوە
ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەم دواییانە روسیایان بە بە كۆكردنه‌وه‌ی سەرباز لە سوری ئۆکرانیا تۆمەتبار کردوە، به‌ڵام مۆسکۆ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و ده‌ڵێت، جموجوڵەکانی سوپای روسیا لەناو خاکی وڵاته‌كه‌یدا هیچ مەترسییەکی بۆ هیچ وڵاتێك نییە.