هه‌رێمی كوردستان؛ خانوی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ته‌واوی روخا

09:46 - 15/01/2022

3042جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ خانوی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ سۆران كه‌ گڵ بوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی راگرێك كه‌وتوه‌ به‌سه‌ریدا روخاوه‌، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆرانیش ده‌ڵێت، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه‌ و به‌دواداچون بۆ زیانه‌ ماددیه‌كان ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ قه‌زای سۆران راگرێك كه‌وتوه‌ به‌سه‌ر خانوی پێشمه‌رگه‌یه‌كدا و به‌ته‌واوی خانوه‌كه‌ی روخاندوه‌، كه‌ گڵ بوه‌ و خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا كه‌ خێزانداربوه‌ تیایدا ژیاون.

 خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ بوه‌ له‌ ده‌وامی ئاسایی خۆی بوه‌ له‌ سنوری باشیك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قه‌زای سۆران به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، كه‌ خانوه‌كه‌ روخاوه‌ خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ بوه‌ له‌ ده‌وامی ئاسایی خۆی بوه‌ له‌ سنوری باشیك و ته‌نها ژن و منداڵه‌كانی و هه‌روه‌ها كوڕ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌دا بون و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه‌.
خۆشبه‌ختانه‌ روداوه‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌ مادیه‌كان ئاماده‌دەكه‌ن
موقه‌ده‌م به‌یار محیه‌دین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "خۆشبه‌ختانه‌ روداوه‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و راپۆرتێك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌ مادیه‌كان ئاماده‌دەكه‌ن و خه‌مڵاندنی بۆ ده‌كه‌ن".