خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ناحیه‌ی عه‌نكاوه كوژرا، له‌ئێستادا هێزه‌كانیان له‌شوێنی روداوه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و له ناحیه‌ی عه‌نكاوه، حاڵه‌تێكی كوشتن ڕویدا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك به‌ناوی "ناسراو سواره عوسمان" كوژراوه.
هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ئێستادا له شوێنی ڕوداوه‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه
راشیگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ئێستادا له شوێنی ڕوداوه‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه، تا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه بگیرێته‌به‌ر كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و روداوه ده‌خه‌نه‌ڕو.