په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بۆ به‌خێوكارانی قوتابیان: ئه‌گه‌ر لافاو بو منداڵه‌كانتان مه‌نێرنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌

10:44 - 14/01/2022

4742جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر داوا له‌ به‌خێوكارانی قوتابیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر لافاو رویدا یان گرفتی هاتوچۆ دروستبو، منداڵه‌كانیان نه‌نێرنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كه‌وه‌ گۆڕدراوه‌ بۆ 9:30 خوله‌كی به‌یانی".

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می گشت قۆناغه‌كانی خوێندن به‌ په‌روه‌رده‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیشه‌وه‌، له‌ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانیان ئه‌نجامده‌درێت له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن.

كاتژمێرێك كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌ هه‌مان رۆژ دواده‌خرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و قوتابخانانه‌ی به‌چه‌ند قۆناغێك تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن پابه‌ند ده‌بن كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كه‌وه‌ گۆڕدراوه‌ بۆ 9:30 خوله‌ك و كاتژمێرێك كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌ هه‌مان رۆژ دواده‌خرێت.
له‌حاڵه‌تی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانه‌كان به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه‌ پێویست ناكات منداڵه‌كانتان بنێرنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌حاڵه‌تی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانه‌كان به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه‌،  داوا له‌ به‌خێوكارانی قوتابیان ده‌كه‌ین كه‌ پێویست ناكات منداڵه‌كانتان بنێرنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌، به‌ دڵنیایی له‌كاتی گونجاو قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و هیچ جۆره‌ دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانییه‌كتان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌بێت.

نیشانەکردن

هەولێر