خه‌ندان-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.99% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 86.15 دۆلار، نرخی نه‌وتی ته‌كساسیش بۆ 83.96 دۆلار به‌رزبوه‌وه، ئه‌م نرخه‌ش له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا به‌رزترین ئاسته تۆماركرابێت.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 86.15 دۆلار
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی جیهان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی نوێی تۆماركردوه و به‌جۆرێك بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 1.68 دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.99%ی نرخه‌كه‌ی، یه‌ك به‌رمیلێك به 86.15 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نه‌وتی خاوی ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی 2.24% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی 2.24% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و 1.84 دۆلار زیادی كردوه و گه‌یشتوه‌ته 83.96 دۆلار.
بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س به‌های نه‌وتی بهزركردوهتهوه
4ـی ئه‌م مانگه وڵاتانی ئه‌ندام له (ئۆپیك پڵه‌س) كۆبونه‌وه و له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، خواستی بازار و ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گفتوگۆیانكرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكرێت.
ئۆپیك پڵه‌س له 2ی شوبات جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، وڵاتانی ئه‌ندام له (ئۆپیك پڵه‌س) بڕیاریشیانداوه له 2ی شوباتی داهاتو كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خواستی بازاری سوته‌مه‌نی.
دوێنێ پێنجشه‌ممه نه‌وتی برێنت به 84.45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا
دوێنێ پێنجشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 84.45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش گه‌یشته 82.44 دۆلار.