خه‌ندان-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بارانبارین به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ له‌شاره‌كان و به‌فربارینیش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ته‌مومژ له ناوچه‌كانی باكوری هه‌رێم دروست ده‌بێت
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پێشبینیده‌كرێت ئه‌مشه‌و بارانبارین به‌رده‌وام بێت به شێوه‌ی پچڕ پچڕ، له ناوه‌ڕاستی هه‌رێم نمه باران و هه‌ندێكجار بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت و جاروبار هه‌وره‌تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی باكوریش نمه بارانێكی كه‌می ده‌بێت، بۆ ناوچه‌كانی ڕوژهه‌ڵات و گه‌رمیان پێشبینیده‌كرێت له دوای نیوه‌شه‌و بارانبارین ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ناوچه‌كانی ڕاپه‌ڕین له‌دوای نیوه شه‌و بارانی مام ناوه‌ند و ته‌رزه‌ی ده‌بێت".
پێشبینیده‌كرێت هه‌ندێك له قه‌زاو ناحیه‌كان وه‌كو پێنجوێن و سیده‌كان و حاجی ئۆمه‌ران به‌فرێكی كه‌می لێ ببارێت
راشیگه‌یاند، له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان به‌فر ده‌بارێت، هه‌روه‌ها پێشبینیده‌كرێت هه‌ندێك له قه‌زاو ناحیه‌كان وه‌كو پێنجوێن و سیده‌كان و حاجی ئۆمه‌ران به‌فرێكی كه‌می لێ ببارێت، جگه له‌وه‌ش ته‌مومژ له ناوچه‌كانی باكور دروست ده‌بێت و مه‌ودای بینین له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه.
رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم
هه‌ولێر 13.2 ملم
پیرمام 18.4 ملم
شه‌مامك 4.4 ملم
سلێمانی 2.7 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملم
دهۆك 5.6 ملم
زاخۆ 1.9 ملم
بارزان 13.0ملم
بازیان 9.0 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 1.4 ملم
دوكان 9.2 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 4.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه 5.4 ملم
هوڵشۆ 22.0 ملم
مه‌یدان 0.2 ملم
سۆران 13.0 ملم
پێبجوێن 29.2
ماوه‌ت 22.4 ملم
قه‌ڵادزێ 34.0 ملم
سمێلان 4.6 ملم
مێرگه‌سۆر 8.4 ملم
چۆمان 3.6 ملم
كركوك 0.3 ملم