راپه‌ڕین؛ تۆمه‌تبارێك دوای توشبونی به‌ روداوێكی هاتوچۆ هه‌ڵات

08:48 - 14/01/2022

3265جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلدا رویدا، شۆفێری یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ڵات و پاش به‌دواداچون توانرا ده‌ستگیربكرێت و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ و پیكابێكی جۆری ناڤارا ڕویدا و له‌ ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆپڵه‌كه‌ بریندار بو، دوای ڕوداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵات.

هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌دواداچونیان ده‌ستپێكرد و توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن
راشیگه‌یاند، پاش وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادگا، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌دواداچونیان ده‌ستپێكرد و توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن.
له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ جێگیره‌و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ردو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ جێگیره‌و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ردو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

نیشانەکردن

رانیە