خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی جیهانی ته‌كنیكی "CTS" و پسپۆڕی به‌رگری جه‌سته رایگه‌یاند، ڤاكسینه‌كان ده‌بنه هۆكار بۆئه‌وه‌ی كۆرۆنا بگۆڕن بۆ ئه‌نفلۆنزایه‌كی ئاسایی، بۆیه ناتوانرێت هه‌مو دو مانگ جارێك ڤاكسین وه‌ربگیرێت.
سێرجیۆ ئه‌برینیانی، پسپۆڕی بواری به‌رگری جه‌سته و ئه‌ندامی لیژنه‌ی جیهانی ته‌كنیكی "CTS" كه په‌یوه‌سته به فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه كۆرۆنا ببێته توشبونێكی ئاسایی وه‌ك ئه‌نفلۆنزا، به‌ڵام لێره‌دا جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌ریان نه‌گرتوه و ناشبێت دو مانگ جارێك ڤاكسین وه‌ربگیرێت.
كۆرۆنا وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌كی ئاسایی له‌زستاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و ملیۆنان كه‌س توشی ده‌بن
وتیشی، "كۆرۆنا وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌كی ئاسایی له‌زستاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و ملیۆنان كه‌س توشی ده‌بن، له هه‌زار كه‌سیش كه‌سێك به‌وهۆیه‌وه ده‌مرێت".
زانایانی ڕۆژئاوا دوباره بیر له سیاسه‌تی به‌رگه‌گرتن ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ستراتیژێكی نوێ
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زانایانی ڕۆژئاوا دوباره بیر له سیاسه‌تی به‌رگه‌گرتن ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ستراتیژێكی نوێ كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئامانجیان پێكه‌وه‌ژیانی ئاساییه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه نه‌ك هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی، هه‌روه‌ها وڵاتانی ئیسپانیا و پورتوگال و بریتانیاش به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕۆن".
سێرجیۆ ئه‌برینیانی باسی له‌وه‌شكرد، "زۆرێك له وڵاتان ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی هه‌یه و كه‌متر رێكاره‌كان توند ده‌كه‌نه‌وه و ژماره‌ی مردنه‌كانیش به‌كۆرۆنا په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت بپرسین ئایا ئێمه وه‌ك ئیتاڵیا ئاماده‌ین به‌رپرسیارێتی سێ بۆ چوار هه‌زار مردن به‌كۆرۆنا له‌ماوه‌ی چوار بۆ پێنج مانگ هه‌ڵبگرین؟".