سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی فێڵكردن له‌كچێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ ده‌ستگیركران

06:50 - 14/01/2022

7984جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌فێڵ بڕی زیاتر له‌ 16 ملیۆن دیناریان له‌كچێك وه‌رگرتوه‌ و له‌ئێستاشدا به‌پێی یاسای خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت.

هێمن سلێمان له‌ لێدوانێكدا به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، سێ كه‌س له‌ناو شاری دهۆك ده‌ستگیركراون كه‌ به‌فێڵ پاره‌یان له‌كچێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ وه‌رگرتوه‌ و پاره‌كه‌شیان به‌چه‌ند قۆناغێك وه‌رگرتوه‌.

ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بڕی 16 ملیۆن دیناری عێراقی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیان له‌كچه‌كه‌ وه‌رگرتوه‌

وتیشی، "ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بڕی 16 ملیۆن دیناری عێراقی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیان له‌كچه‌كه‌ وه‌رگرتوه‌، فێڵه‌كه‌شیان ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ وتویانه‌ دو براده‌رمان له‌زیندانن و ئه‌گه‌ر پاره‌ی كه‌فاله‌تیان بۆ نه‌ده‌ین دادگا ئازادیان ناكات".

به‌پێی تاوانه‌كه‌یان له‌ ساڵێك تا پێنج ساڵ زیندانیكردن و ملیۆنێك تا پێنج ملیۆن غه‌رامه‌ ده‌كرێن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی یاسای ژماره‌ 6ی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌پێی تاوانه‌كه‌شیان له‌ ساڵێك تا پێنج ساڵ زیندانیكردن و ملیۆنێك تا پێنج ملیۆن غه‌رامه‌ ده‌كرێن.

نیشانەکردن

دهۆك

بەپەلە