ھادی عامری: هێرشه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كان پاساو هه‌ڵناگرن

06:19 - 14/01/2022

2636جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ھادی عامری سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و كارانه‌ ھیچ پاساوێك هه‌ڵناگرن.

ھادی عامری له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به‌توندترین شێوه‌ ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كان به‌گشتی سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و كرده‌وانه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرن.

عامری داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد، به‌ ئه‌ركی خۆیان ھه‌ستن و ئاسایشی عێراق بپارێزن

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داواشی له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد، به‌ ئه‌ركی خۆیان ھه‌ستن و ئاسایشی عێراق بپارێزن و پارێزگاری له‌ سه‌روماڵی هاوڵاتیان بكه‌ن

دوێنێ پێنجشەممە لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا لەرێگەی بۆمبێکی چێنراو كرایه‌ ئامانج

بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا لەرێگەی بۆمبێکی چێنراو كرایه‌ ئامانج، هێرشەکەش زیانی مادی لێکەتەوە، هه‌روه‌ها شەوی رابردو لەڕێگەی دو موشەکەوە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج و هەردو موشەکەکەش لەلایەن سیستمی دژەموشەکی جۆری سیرام خرانەخوارەوە.

 درەنگانێکی شەوی رابردو بارەگایەکی هاوپەیمانی تەقەدومی سونەکان لەڕێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە كرایه‌ ئامانج

هه‌ر دوای ئه‌و روداوانه‌ش، درەنگانێکی شەوی رابردو بارەگایەکی هاوپەیمانی تەقەدومی سونەکان کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لەڕێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە كرایه‌ ئامانج، زیانی مادی لێکەوتەوە.

نیشانەکردن

عیراق