ته‌ندروستی هه‌رێم زیاتر له‌ هه‌زار توشبوی كۆرۆنای تۆماركرد

06:09 - 14/01/2022

5498جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ پێنج هه‌زار و 373 پشكنینی كۆرۆنا كراون، هه‌زار و 46 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 111 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها سێ توشبو مردون، ژماره‌ی توشبوانیش له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا زۆرترین رێژه‌یه‌ كه‌ تۆماركرابێت.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا پێنج هه‌زار و 373 پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا هه‌زار و 46 توشبوی نوێی كۆرۆنا توشبو تۆماركراون.

111 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 111 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها سێ توشبو مردون كه‌ یه‌كێكیان له‌ هه‌ولێر،  دو كه‌سیشیان له‌ سلێمانی بون. 

No photo description available.