له‌رۆژێكدا سێ ته‌قینه‌وه‌ رویاندا..داعش هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌ كوردیه‌كانی رۆژئاڤا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

06:00 - 14/01/2022

1103جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ زیادبونی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستانی داعش، له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا و دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌سنوری شاری حه‌له‌بی رۆژئاڤای كوردستان رویانداوه‌ و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ناوچه‌ی ئه‌عزاز بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی شاره‌كه‌ كوژرا، له‌هه‌مانكاتدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی باب رویدا كه‌ ماتۆڕسیكیلێكی بۆمبڕێژكراو بو، له‌ئه‌نجامیشدا كوژرانی ماتۆڕسواره‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌ر دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، له‌شاری عه‌فرینیش له‌نزیك باره‌گای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، له‌شاری عه‌فرینیش له‌نزیك باره‌گای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
داعش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ كار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ده‌كه‌ن

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه‌، له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا داعش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ كار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها باسیش له‌ زیادكردنی جموجۆڵ و هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن.


نیشانەکردن

رۆژئاوای کوردستان