خه‌ندان-
مه‌هدی عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی لقی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌غدا هه‌وڵی كوشتنی دراوه و ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان لێكراوه، به‌ڵام روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
مه‌هدی عه‌بدولكه‌ریم، وته‌بێژی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر رێگایه سه‌ره‌كی "قه‌نات جه‌یش" ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناو دو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی كردوه و ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ لێیان هاتونه‌ته ده‌ست و روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه.
پاش روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی كورت، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن
وتیشی، "پاسه‌وانه‌كانم وه‌ڵامی ده‌ستدرێژی گوللـهكهیان دایه‌وه و پاش روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی كورت، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن".
ئه‌و هێرشه هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی كه‌وتوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی كه‌وتوه، دا‌واشیان له هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه، لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن و بكه‌رانی ئه‌و روداوه ده‌ستگیربكه‌ن.