خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دو كه‌س كه چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان هه‌بو و ئاژاوه‌یان ده‌نایه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌شی پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر، بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس، دو تۆمه‌تباریان به ناوه‌كانی (م. ك. س) و (ا. د. ع) به تۆمه‌تی ئاژاوه‌گێڕی و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیر كرد.
له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تدا گیرا
راشیگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركراون، له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تدا گیرا، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراوه و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (21ی چه‌ك) ڕاگیران.