ته‌ندروستی عێراق زۆرترین توشبوی كۆرۆنای تۆماركرد

05:01 - 14/01/2022

4163جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ هه‌شت توشبوی کۆرۆنا مردون كه‌ كه‌ دو كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بون، هەروەها سێ هه‌زار و 266 توشبو تۆماركراون کە ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی توشبونه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا تۆماركرابێت.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا  سێ هه‌زار و 266 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ دو ملیۆن و 108 هه‌زار و 206 توشبو.

397 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 397 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌شت توشبوی كۆرۆنا مردون، كه‌ یه‌كێكیان له‌ سلێمانی و كه‌سێكی دیكه‌شیان له‌ هه‌ولێر بو، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته‌ هه‌شت ملیۆن و 832 هه‌زار و 679 ژه‌م . 

May be an image of text





نیشانەکردن

عێراق