خەندان-
یانس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان نه‌رمی به‌رامبه‌ر پێشمەرجەکانی روسیا نانوێنێت و له فراوانكردنی سنور به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و زیادكردنی ئه‌ندامی نوێ بۆ رێكخراوه‌كه‌یان ناوه‌ست.
یانس ستۆلتنبێرگ له لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەشکردوە، رێكخراوه‌كه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری فراوانكردنی سنوری هێزه‌كانی نابێت و ته‌واوی هه‌وڵی خۆشیان ده‌ده‌ن كه بتوانن ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌یان له سنوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زیاتربكهن.
بە هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رمی به‌رامبه‌ر پرەنسیپه‌كانی رێكخراوه‌كانمان نانوێنین
باسی لەوەشکردوە، "پێویسته گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ روسیا ئه‌نجامبدرێت به‌وه‌ی كه یه‌ك هه‌ڵویستی ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌مان به روسیا بگه‌یه‌نرێت، چونکە بە هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رمی به‌رامبه‌ر پرەنسیپه‌كانی رێكخراوه‌كانمان نانوێنین".
ئه‌ركی رێكخراوه‌كه‌مان لە جوڵەکردن بەرەو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا فهراههمدهكرێت
سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، "ئه‌ركی رێكخراوهكهمانه كه پارێزگاری له هاوپه‌یمانان و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌مان بكات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی فراوانبون و جوڵه به‌رده‌وامه‌كانمان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا فهراههمدهكرێت".
روسیا مه‌ترسی دروستكردوه
رونیشیكرده‌وه، "هیچ گومانێكمان له بۆچونه پێشوهختهكانمان نییه به‌رامبه‌ر ئامانجی روسیا به‌رامبه‌ر به ئۆكراینا، به‌ڵام ته‌واوی سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند هه‌زار سه‌ربازه‌یه كه له‌سه‌ر سنوری ئۆكرانیا كۆكراوه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ جه‌نگ، ئه‌وانه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه روسیا مه‌ترسی دروستكردوه".