بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز ئیندۆنیسیای هه‌ژاند

04:18 - 14/01/2022

1568جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ده‌سته‌ی روپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.6  پلە بەپێوەری رێختەر وڵاتی ئیندۆنیسیای هه‌ژاند، تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانی گیانی و مادییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

تۆڕی هه‌زاڵی Russia Today بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سته‌ی روپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌ زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6.6 پلە بەپێوەری رێختەر دورگه‌ی جاوای سه‌ر به‌ وڵاتی ئیندۆنیسیای هه‌ژاندوە و هاوڵاتیانی جاكارتای پایته‌ختیش هه‌ستیان به‌و زه‌مین له‌رزه‌یه‌ كردوه‌.

هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانەکان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌
ئەوەش هاتوە، هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی رودانی شه‌پۆلی به‌هێزی سۆنامی رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و هیچ راپۆرتێكی ده‌ستبه‌جێش له‌سه‌ر زیانه‌ مادیی و گیانییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌ قوربانی دروستبونی زه‌مین له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و به‌رده‌وام
ئیندۆنیسیا به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جیاجیا زه‌مین له‌رزە و سۆنامی ده‌یگرێته‌وه‌، ئەویش به‌هۆی بونی ئه‌ڵقه‌ی گڕكان له‌ژێرخاكی زه‌ریای هێمنه‌وه‌، ئه‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌ قوربانی دروستبونی زه‌مین له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و به‌رده‌وام.

نیشانەکردن

بومەلەرزە