راگەیەنراوێک لە عەزم و تەقەدومەوە: ئیرادەمان ناگۆڕین

03:38 - 14/01/2022

6097جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دوای ئەوەی شەوی رابردو هێرشیکرایەسەر هەردو بارەگای هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لەبەغدا، هەردو هاوپەیمانییەکە لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، هێرشەکان بۆ گۆڕینی "ئیرادەی نیشتیمانیمانە و ئێمەش پاشەکشە لەو ئیرادەیە ناکەین".

هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ئیرادەی نیشتیمان و سەرکۆنەی دەکەین

هەردو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا باس لەوەش دەکەن، هێرشکردنەسەر نوسینگەکانیان لە بەغدا هەوڵێکە بۆ گۆڕینی "ئیرادەی نیشتیمان" و سەرکۆنەی دەکەن.

 هێزە ئەمنییەکان کاربکەن بۆ راگرتن و دوبارەنەبونەوەی هێرشەکان

باس لەوەش دەکەن، داوا دەکەن حکومەت و هێزە ئەمنییەکان کاربکەن بۆ راگرتن و دوبارەنەبونەوەی هێرشەکان، هەروەها پارێزگاری لەبارەگای حزبەکان بکەن.

لە 24 کاتژمێری رابردودا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و بارەگای دو حزب لەبەغدا کراونەتە ئامانج و بەشێک لەکەسایەتی و سەرکردەکانیش هێرشەکانیان ئیدانە کرد.

No description available.

نیشانەکردن

عێراق