لاڤرۆڤ: ئەمریکا هیچکات چارەسەرێکی باشی بۆ کورد نەدۆزیوەتەوە

03:12 - 14/01/2022

4727جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌زمونی كوردانی عێراق (هەرێمی کوردستان) بۆ سوریا  بگوازرێته‌وه‌، هەروەها سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە کوردانی سوریا لە ئەمریکاوە نزیکن، بەڵام ئەمریکا هیچ کاتێک چارەسەرێکی باشی بۆ کورد نەدۆزیوەتەوە.

ئه‌مریكا نه‌یتوانییوه‌ چاره‌سەرێکی هه‌میشه‌یی بۆ كورده‌كان بدۆزێتەوە
سێرگی لاڤرۆڤ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی روسیا سه‌رنجی داوه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ كوردان له‌ ئه‌مریكاوه‌ نزیكن، به‌ڵام ئه‌مریكا تا ئێستاش نه‌یتوانییوه‌ چاره‌سەرێکی هه‌میشه‌یی بۆ كورده‌كان بدۆزێتەوە".
داوای له‌ ڕوسیا كردوه‌ كه‌ رۆڵی نێوه‌ندگیر ببینێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات - هه‌سه‌ده‌ داوایان له‌ ڕوسیا كردوه‌ كه‌ رۆڵی نێوه‌ندگیر ببینێت له‌ نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی سوریا، به‌ ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریادا".
هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌جیندای دیبلۆماسی خۆیان به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا بسه‌پێنن
په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌كانی نیوان روسیا و وڵاتانی ڕۆژئاواش، لاڤرۆڤ وتی، "وڵاتانی رۆژئاوا یاساكانی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌جیندای دیبلۆماسی خۆیان به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا بسه‌پێنن و روسیاش ئه‌و شێوازه‌ په‌سه‌ند ناكات".

رونیشیكرده‌وه‌، "پێویستمان به‌ په‌یوه‌ستبونی گه‌ره‌نتی یاسایی هه‌یه‌، كه‌وا له‌ هەمومان بكات ئاسایشی ته‌واوی جیهان بپارێزین، به‌ڵام هاوبه‌شه‌ رۆژئاواییه‌كانمان تا ئێستا پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یەكگرتوه‌كان نه‌بون و ته‌نها سه‌رزاره‌كییانه‌ پابه‌ندبونی خۆیان باسده‌كه‌ن".

نیشانەکردن

روسیا کوردستان