خەندان-
لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی کۆی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەرجەم قەزاکانی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی داتاکانیش ئەمساڵ لەچەند ناوچەیەک ئاستی بارانبارین لەکۆی ساڵی رابردو زیاتر بوە.
کارزان لەتیف مەجید، لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکاتێکدا وەرزی بارانبارین چەند مانگێکی ماوە بەڵام ئاستی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە زستانی ساڵی رابردو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.
تائێستا 391 ملیمەتر لەچوارتا باریوە، کۆی ساڵی رابردو 379 ملیمەتر بارانباری بو
بەگوێرە داتاکان دوێنێ لەقەزای چوارتا 97 ملیمەتر بارانباریوە و کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لەو قەزایەدا 391 ملیمەتر بوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردو بە تێکڕا 379 ملیمەتر بارانباری بو.
دوێنێ لە ڕانیە 52 میلیمەتر بارانباریوە
ئاماژەی بەوەشکراوە، تەنها دوێنێ لە ڕانیە 52 ملیمەتر بارانباریوە، لەکاتێکدا بەکۆی گشتی ساڵی ڕابردو 149 میلیمەتر باران لە قەزاکەدا باریبو.
