کۆریای باکور بەموشەک سنورەکانی کۆریای باشور دەکاتە ئامانج

11:30 - 14/01/2022

3963جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای كۆریای باشور رایگه‌یاند، كۆریای باكور بە موشەک سنوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتەکەیانی كرده‌ ئامانج و زانیارییه‌كی وردیش له‌ باره‌ی ژماره‌  و جۆری ئه‌و موشه‌كانە لەبەردەست نییه‌، بۆیە به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاراستنی كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌. 

 هیچ زانیارییه‌كی دیاریكراو نیە له‌سه‌ر جۆر و ژماره‌ی موشەکەکان
سوپای كۆریای باشور ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، كۆریای باكور بەموشه‌ك رۆژهه‌ڵاتی وڵاتەکەیانی کردە ئامانج، هیچ زانیارییه‌كی دیاریكراویش نیە له‌سه‌ر جۆر و ژماره‌ی موشەکەکان.
لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ پاسه‌وانانی كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن رایگه‌یاند، كۆریای باكور موشه‌كێكی تاقیكردوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی راداره‌كانیشیان بێت، ئه‌و موشه‌كه‌ ده‌كرێت جۆری بالستی یان موشه‌كێكی دورهاوێژبێت، به‌ڵام له‌ ورده‌كارییه‌كانی ئاگادار نین، بۆیە لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

به‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ئەوە سێهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی كۆریای باكوره‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا و له‌ 5 و 11ی ئه‌م مانگه‌شدا پیۆنگ یانگ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی هایپه‌رسۆنیكی راگه‌یاند، ئەوەش لەکاتێکدایە واشنتن ده‌رگای گفتوگۆكردنی سه‌باره‌ت به‌و تاقیكردنه‌وانه‌ به‌ڕوی پیۆنگ یانگدا كردوه‌ته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری سزادانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.