شازاده‌یەکی بریتانیا گشت نازناوه‌ سه‌ربازی و شاهانه‌ییه‌كانی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌

09:50 - 14/01/2022

4540جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆشكی به‌كینگهام رایگه‌یاند، به‌هۆی تێوه‌گلانی له‌دۆسیەی دەستدرێژیکردنەسەر کچێکی تەمەن 17 ساڵان لە ساڵی 2001دا، گشت نازناوه‌ سه‌ربازی و پشتگیرییه‌ شاهانه‌ییه‌كان له‌ شازاده‌ ئه‌ندرو سه‌ندرایه‌وه‌ و چیتر ناتوانێك وه‌ك كه‌سێكی شاهانه‌ خۆی ناوزه‌ند بكات، هەروەها له‌م بابەتەشدا ده‌بێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی له‌به‌رده‌م دادگا پارێزگاری له‌خۆی بكات. 

تۆڕی هه‌واڵی Sky News ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه‌، شازاده‌ ئه‌ندرو كوڕی دوه‌می شاژنه‌ ئیلیزابێس دوه‌م و شازاده‌ فلیپ گشت نازناو و پاڵپشتی و رێزلێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانی خێزانی شاهانه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه‌ و چیتر بۆی نییه‌ وه‌ك ئه‌ندامێكی شاهانه‌ خۆی بناسێنێت.

گشت نازناوه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ له‌ شازاده‌ ئه‌ندرو سەندرایەوە 
هاوکات له‌ راگه‌یاندراوێكی كۆشكی به‌كینگهامدا هاتوە، له‌سه‌ر داوای شاژن و پاش ڕه‌زامه‌ندبونیان بڕیاردرا به‌وه‌ی كه‌ نازناوی "The Duke of York" و گشت نازناوه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ له‌ شازاده‌ ئه‌ندرو بسه‌ندرێته‌وه‌ و گشت مه‌دالایا سه‌ربازییه‌كانیشی بۆ خودی شاژن بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.
چیتر ناتوانێت به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی گشتی بكات
ئەوەش هاتوە، شازاده‌ ئه‌ندرو "دوك یۆرك" چیتر ناتوانێت به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی گشتی بكات و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بێت و پارێزگاری له‌ خۆی بكات، پله‌ی شاهانه‌ی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و گشت ئه‌ركه‌كانی وه‌ك "دوك یۆركێك" به‌سه‌ر ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانی شاهانه‌دا دابه‌شدەکرێت، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌كیش له‌و به‌رپرسیاریه‌تییانه‌ی خۆی بێبه‌ری ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن كچێك به‌ناوی ڤێرجینا ڕۆبێرتیسه‌وه‌ تۆمەتبارکراوە بە ده‌ستدرێژی سێكسی

له‌ ماوه‌ی رابردودا، شازاده‌ ئه‌ندرو روبه‌ڕوچه‌ند كه‌یسێكی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ ئه‌مریكا بوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن كچێك به‌ناوی ڤێرجینا ڕۆبێرتیسه‌وه‌ داوای له‌سه‌ر تۆماردكردوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كردوه‌ته‌ سه‌ر كاتێ ته‌مه‌نی 17 ساڵانبوه‌، له‌ ساڵی 2001.

 ڤێرجینا ڕۆبێرتیس و شازاده‌ ئه‌ندرو - ساڵی 2001:

Prince Andrew, Virginia Giuffre and Ghislaine Maxwell, pictured in a photo believed to have been taken in 2001. Pic: Rex/Shutterstock

نیشانەکردن

بریتانیا