دادگای باڵای ئه‌مریكا بڕیارێكی بایدن رادەگرێت

08:55 - 14/01/2022

2224جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای ئه‌مریكا

خەندان-

دادگای باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیاری به‌ناچاری وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ، به‌ستنی ماسك و ئه‌نجامدانی پشكنینی هه‌فتانه‌ی كۆرۆنا کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لەسەر دراوە رەتدەکەنەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە ئەو بڕیارە زیان بە ئابوری وڵات و ژیانی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

تۆڕی هه‌واڵی BBC ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دادگای باڵای ئه‌مریكا بڕیاری به‌ ناچاری وه‌رگرتنی ڤاكسین، به‌ستنی ماسك و ئه‌نجامدانی پشكنینی هه‌فتانه‌ بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا له‌كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رەتکردەوە.

تەواوی پێداویستییەکان حکومەت دابینی دەکات و ئەوەش بارگرانیە لەسەر دەوڵەت
دادگای باڵای ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه‌، بڕیاره‌كه‌ چیتر له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن ده‌رچوه‌ و به‌ شێوه‌ی جیاجیا و به‌ شێوازی سنوردار بڕیار له‌سه‌ر به‌ ناچار وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان ده‌ربكه‌ن به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كه‌رتی حكومه‌ت و تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن، چونکە پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین و پشکنین لەسەر ئەرکی حکومەت بەڕێوەدەچێت و جێبەجێکردنی تەواوی بڕیارەکەی جۆ بایدن ئاسته‌نگی بۆ باری ئابوری له‌ وڵاته‌كه‌یان دروستدەکات.
بایدن نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌ له‌به‌رامبه‌ر بریاره‌كه‌ی دادگای باڵا
ئیداره‌كه‌ی بایدن له‌ ماوه‌ی رابردودا رایگه‌یاندبو، كه‌ به‌ ناچاركردنی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان سنورێك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی داده‌نێت، هاوکات جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌ له‌به‌رامبه‌ر بریاره‌كه‌ی دادگای باڵا.

پێشتر جۆبایدن له‌ میانه‌ی گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكی سپی ئه‌مریكا، بریاری دروستكردنی ماسكی كوالیتی به‌رز و بێبه‌رامبه‌ری بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ژماره‌ی توشبوان به‌ ئۆمیكرۆن له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدانییه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاری كڕینی 500 ملیۆن ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌ركردوه‌.

نیشانەکردن

ئەمریکا

بەپەلە