خەندان-
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا دژی بەرزکردنەوەی نرخی غاز، خۆپیشاندانی فراوان لەزۆرینەی ناوچەکانی کازاخستان بەڕێوەچو و بۆ پاراستنی حکومەتەکەی قاسم جومارت توکیایڤیش هێزەکانی ئاشتیپارێزی سەر بە رێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی رەوانەی ئەو وڵاتە کران، دوێنێ ئەو هێزانە لە کازاخستان کشانەوە و گەڕانەوە بنکە سەرەکییەکانیان.
لەئێستادا کشاونەتەوە و لەناوچەکانی دیکە روسیا بڵاوکراونەتەوە
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاشتیپارێز لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، هێزەکانی روسیا لە هێزەکانی ئاشتیپارێزدا کە رۆڵیان پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی کازاخستان بو، لەئێستادا کشاونەتەوە و لەناوچەکانی دیکە روسیا بڵاوکراونەتەوە.
پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیش لە کازاخستان 19ی ئەم مانگە کۆتایی دێت
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها هێزەکانی ئەرمینیا، بیلاڕوسیا و تاجیکستانیش گەڕاونەتەوە بۆ بنکەی تراز ئێل-76ی روسیا، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیش لە کازاخستان 19ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
خۆپیشاندانەکان لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەشارەکانی رۆژئاوای كازاخستانەوە دەستیپێکردوە دژی بەرزبونەوەی بەهای سوتەمەنی و بەتایبەت نرخی غاز، لەبەرامبەریشدا سەرۆکی کازاخستان حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، وەزیرەکان و حکومەت بەرپرسیارن لەو دۆخەی بەسەر وڵات هاتوە.