قه‌یس خه‌زعه‌لی: به‌ئامانجگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كانه‌

11:45 - 13/01/2022

4237جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌ی سه‌وز له‌مكاته‌دا و به‌هه‌مانشێوازی پێشو، هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و جه‌ختیش له‌سه‌ر راگرتنی هێرشه‌كان بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه‌.

قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌ی سه‌وز له‌مكاته‌دا و به‌هه‌مانشێوازی پێشو، هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان".

جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری هێزه‌كانی به‌رگری ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ئامانج نه‌گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایه‌ له‌ئێستادا

راشیگه‌یاند، "جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری هێزه‌كانی به‌رگری ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ئامانج نه‌گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایه‌ له‌ئێستادا".

له‌ئه‌نجامی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كچێك و ژنێك كه‌ له‌نێو قوتابخانه‌یه‌كدا بون برینداربون

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێرشێكی تیرۆریستیی ترسنۆكانه‌ له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه‌ و له‌ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غداوه‌ كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كچێك و ژنێك كه‌ له‌نێو قوتابخانه‌یه‌كدا بون برینداربون.

هه‌ر دوای ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كیه‌ش، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج كه‌ ئه‌و گروپانه‌ كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی لاواز بكه‌ن".

نیشانەکردن

عێراق