خه‌ندان-
ئه‌حمه‌د مه‌نده‌ری به‌رپرسی هه‌رێمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها له‌یه‌ك هه‌فته‌دا به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌جۆرێك ژماره‌ی توشبوان 17 ملیۆن و 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه و زیاتر 317 هه‌زار كه‌سیش مردون.
ئه‌حمه‌د مه‌نده‌ری رایگه‌یاند، به‌پێی داتاكان كه له 8ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 13ی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ كۆكراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا 17 ملیۆن و 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه و 317 هه‌زار كه‌سیش مردون، به‌مه‌ش كۆی گشتی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ئه‌مساڵدا گه‌یشته 206 هه‌زار و 980 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 53 كه‌س مردون.
ئه‌م داتایانه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ژماره‌ی توشبون به كۆرۆنا به 89% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م داتایانه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ژماره‌ی توشبون به كۆرۆنا به 89% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماره‌كانی مردن به 13% كهمبونهوهتهوه، به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانیش مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
15 ده‌وڵه‌ت له‌كۆی 22 ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه توشبون و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنیان راگه‌یاندوه
رونیشیكرده‌وه، "15 ده‌وڵه‌ت له‌كۆی 22 ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه توشبون و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنیان راگه‌یاندوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه رابگه‌یه‌نن، ئه‌و 15 ده‌وڵه‌ته‌ش ته‌نها ده‌توانن 40% دانیشتوانیان به ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا بپارێزن و زۆری خواست له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كان مه‌ترسیه‌كی زۆر به‌دوای خۆیدا دێنێت".