جۆ بایدن: ماسكی كوالێتی به‌رز و بێبه‌رامبه‌ر دروستده‌كه‌ین

11:13 - 13/01/2022

1340جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كار له‌سه‌ر دروستكردنی ماسكێكی كوالێتی به‌رز ده‌كه‌ن له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن، ئه‌و ماسكه‌ش به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌ستده‌بێت.

له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكی سپی ئه‌مریكا جۆ بایدن رایگه‌یاند، به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئیداره‌كه‌ی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا گرێبه‌ستێك بۆ كڕینی 500 ملیۆن ئامێری پشكنینی كۆرۆنا ئاماده‌ بكه‌ن.

ده‌مانویست ئێستا هه‌نگاومان به‌ره‌و كۆتایهێنان به‌ به‌ستن و به‌كاراهێنانی ماسكه‌كانمان بنایه‌

وتیشی، "منیش و ئێوه‌ش ده‌مانویست ئێستا هه‌نگاومان به‌ره‌و كۆتایهێنان به‌ به‌ستن و به‌كاراهێنانی ماسكه‌كانمان بنایه‌، به‌ڵام ماسكه‌كان وه‌ك ئامێرێكی سودبه‌خشن و رێگرییه‌كی باش ده‌كه‌ن له‌ پێناو راگرتن و رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن، بۆیه‌ تكایه‌ ماسك به‌كاربهێنن".

كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانمان له‌ مه‌ترسی هه‌ردو ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن 

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، "هه‌فته‌ی داهاتو كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانمان له‌ مه‌ترسی هه‌ردو ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كار له‌سه‌ر دروستكردنی ماسكێكی كوالێتی به‌رز ده‌كه‌ین كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بێبه‌رامبه‌ر بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانمان به‌رده‌ستبێت".

نیشانەکردن

ئه‌مریكا