سه‌رۆك به‌رهه‌م په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

10:58 - 13/01/2022

33120جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنی نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كان و دروستكردنی دۆخی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، كارێكی تیرۆرستی تاوانكارانه‌ و لێدانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی عێراق و ناوبانگه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌ئامانجگرتنی نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كان و دروستكردنی دۆخی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، كارێكی تیرۆرستی تاوانكارانه‌ و لێدانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی عێراق و ناوبانگه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی".

نمونه‌ی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونانه‌ بۆ دروستكردنی به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌ نیشتمانییه‌ ده‌ستوریه‌كان 
سه‌رۆك كۆماری عێراق راشیگه‌یاند، "نمونه‌ی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونانه‌ بۆ دروستكردنی به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌ نیشتمانییه‌ ده‌ستوریه‌كان كه‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكه‌ بۆئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت پارێزه‌ری ده‌ستور و ئاسایشی هاوڵاتیان بێت".
پێویسته‌ پێكه‌وه‌ به‌یه‌كڕیزی بوه‌ستین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تاوانكاریانه‌
له‌و په‌یامه‌یدا د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت، "لێره‌دا پێویسته‌ پێكه‌وه‌ به‌یه‌كڕیزی بوه‌ستین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تاوانكاریانه‌".