هەواڵی ئەمڕۆ

كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری له‌دروستبونی لافاو و بارانبارینی به‌لێزمه‌ ده‌دات

10:19 - 13/01/2022

37614جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری له‌به‌رزبونه‌وه‌ی ئاو و دروستبونی لافاو ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت، بۆ ئه‌و ناوچانه‌شی بارانی به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ی خێراو كورت خایه‌نی لێده‌بارێت، به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو مسۆگه‌ره‌

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بۆ شاری هه‌ولێر باران بارین له‌ دره‌نگانی شه‌و ده‌ست پێده‌كات باران بارینه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نمه‌ باران بۆ بارانی به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌بێت له‌ دوای نیوه‌ شه‌و تابه‌ره‌به‌یان و پێشبینیده‌كرێت (12-16) ملم ببارێت، پاشان بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ بۆ سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌بێت.

بۆ شاری سلێمانی بارانبارین كه‌ جارجار هه‌وره‌ بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت له‌ دوای نیوه‌شه‌و ده‌ستپێده‌كات

راشیگه‌یاند، بۆ شاری سلێمانی بارانبارین كه‌ جارجار هه‌وره‌ بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت له‌ دوای نیوه‌شه‌و ده‌ستپێده‌كات به‌ شێوه‌ی نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ند تا به‌ره‌به‌یان و پێشبینی ده‌كرێت (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ ڕۆژی هه‌ینی باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ به‌ردوام ده‌بێت به‌ شێوه‌ پچڕ پچڕ تا ئێواره‌.

بۆ شاری دهۆك بارانبارین له‌ دوای نیوه‌شه‌و ده‌ستپێده‌كات به‌شێوه‌ی نمه‌ باران بارانی مام ناوه‌ند 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بۆ شاری دهۆك بارانبارین له‌ دوای نیوه‌شه‌و ده‌ستپێده‌كات به‌شێوه‌ی نمه‌ باران بارانی مام ناوه‌ند پێشبینی ده‌كرێت (8-10) ملم ببارێت تا به‌ره‌به‌یان، پاشان بارانبارین بۆ ڕۆژی هه‌ینی تا ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ.

بارانبارین له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌ پێشبینیش ده‌كرێت له‌ دوای نیوه‌شه‌و بارانی به‌ لێزمه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌ش ده‌ستپێبكات

سه‌باره‌ت به‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردوه‌، بارانبارین له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌ پێشبینیش ده‌كرێت له‌ دوای نیوه‌شه‌و بارانی به‌ لێزمه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌ش ده‌ستپێبكات و (14-18) ملم ببارێت تا به‌ره‌به‌یان پاشان بارانبارین بۆ ڕۆژی هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ تا ئێواره‌.

بۆ شاری كه‌ركوك له‌ دوای نیوه‌شه‌ باران بارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌ستپێده‌كات

له‌باره‌ی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیانیشه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، "بۆ شاری كه‌ركوك له‌ دوای نیوه‌شه‌ باران بارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌ستپێده‌كات پێشبینیش ده‌كرێت (10-12) ملم ببارێت پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ڕۆژی هه‌ینی به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ تا ئێواره‌،  بۆ ناوچه‌كان گه‌رمیانیش  باران بارین له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ پێشبینیشده‌كرێت له‌ دوای نیوه‌شه‌و ده‌ستپێبكاته‌وه‌ به‌ شیوه‌ی باران به‌ لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ مه‌یدان و خورماتو و بۆ رۆژی هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ناوچه‌كان ڕاپه‌ڕینیش بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ستپێده‌كات له‌دوای نیوه‌شه‌و و به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ره‌به‌یان پاشان تا ئێواره‌ی هه‌ینی به‌ شێوه‌ پچڕپچڕ .

بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی بارانی به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ی خێراو كورت خایه‌نی لێده‌بارێت، به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو مسۆگه‌ره‌

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشكراشیكردوه‌، " هه‌ندێك ناوچه‌ وه‌كو به‌رده‌ڕه‌ش ئاكرێ و ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌به‌یاندا، له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵات باران بارینی مام ناوه‌ند ده‌بارێت و به‌فری له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌بارێت و ته‌مومژ دروستده‌بێت مه‌ودای بینین كه‌مده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌و ناوچانه‌شی بارانی به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ی خێراو كورت خایه‌نی لێده‌بارێت، به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو مسۆگه‌ره‌".

رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم 

 سلێمانی 24.8 ملم
 چه‌مچمه‌اڵ 3.6 ملم
 ئاكرێ 2.0ملم
 بارزان 20.0 ملم
 بازیان 9.2 ملم
 ده‌به‌ندیخان 3.0 ملم
 دوكان 1.0 ملم
 حاجی ئۆمه‌ران 8.2 ملم
 هه‌ڵه‌بجه‌ 12 ملم
 هه‌ڵشۆ 3.2 ملم
 كه‌لار 1.2 ملم
 مه‌یدان 4.2 ملم
 سۆران 2.0 ملم
 پێنجوێن 20.6 ملم
 ماوه‌ت 6.4 ملم
 قه‌ڵادزێ 14.6 ملم
 سمێلان 2.0 ملم
 مێرگه‌سور 13.4ملم
 سیده‌كان 3.4 ملم
چۆمان 6.2 ملم
 كه‌ركوك 3.5 ملم
 خورماتو 2.5 ملم
 خانقین 0.5 ملم

نیشانەکردن

باران كه‌شناسی‌