خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای به‌سڕه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به تاوانی كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی چڕیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستپێكردوه كه پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه هه‌ڵهاتوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
پۆلیسی پارێزگای به‌سڕه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، یوتوبهرێكی به‌ناوبانگی شاری به‌سڕه به ناوی محه‌مه‌د عیساوی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌وه كچه ته‌مه‌ن 14 ساڵانه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان بینیوه، كه پێشتر ئه‌و كوڕه داوای هاوسه‌رگیری لێكردبو به‌ڵام رازی نه‌بوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ كچه‌كه‌ی خۆی كوشتوه، پاش كوشتنیشی له‌شوێنی روداوه‌كه هه‌ڵاتوه.
به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هێزه‌كانی پۆلیسی به‌سڕه توانای خۆیانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو دۆزینه‌وه ئه‌و تۆمه‌تباره، به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
محه‌مه‌د عیساوی كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ خێزانه‌كه‌ی دروستكردوه و پاشان پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وتوه، كه ئه‌و وێنه‌یه كچه‌كه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره نییه
باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیاندا ده‌ركه‌وتوه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به هۆی ئه‌وه‌ی گوایه وێنه‌یه‌كی كچه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د عیساوی كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ خێزانه‌كه‌ی دروستكردوه و پاشان پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وتوه، كه ئه‌و وێنه‌یه كچه‌كه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره نییه و كچێكی پاكستانییه به‌ڵام شێوه‌ی له‌و كچه ده‌چێت.