باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

09:43 - 13/01/2022

3258جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج كه‌ ئه‌و گروپانه‌ كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی لاواز بكه‌ن".

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا  له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج، كه‌ ئه‌و گروپانه‌ به‌دوای لاوازكردنی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا".

ئه‌م جۆره‌ هێرشه‌ مه‌ترسیدارانه‌ ته‌نها هێرش نیین بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌ڵكو هێرشن بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق

راشیگه‌یاند، هه‌میشه‌ وتومانه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ هێرشه‌ مه‌ترسیدارانه‌ ته‌نها هێرش نیین بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌ڵكو هێرشن بۆسه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق".

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌، دو موشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، له‌ڕێگه‌ی سیستمی دژه‌ موشه‌كی جۆری سیرامیشه‌وه‌، به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ بپێكن، موشه‌كه‌كان پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا