خه‌ندان-
ره‌حیم عكێلی سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ دروستده‌كات و ده‌بێته هۆی په‌كخستنی كاره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردن.
ره‌حیم عكێلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه، كاریگه‌ریه راستهوخۆكهشی ئه‌وه‌یه كه كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ته‌واوی راده‌گرێت، به‌جۆرێك كاری یاسادانان و چاودێریكردن پهكدهخرێن تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات، به‌ر لهبڕیارهكهش به‌شی دوه‌می دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نا ده‌ستوریی ده‌بێت".
كاریگه‌رییه ناڕاسته‌وخۆكانی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی خۆی له تێكدانی ئه‌و ماوه ده‌ستوریه ده‌بینێته‌وه كه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته باڵاكان دیاریكراوه
وتیشی، "كاریگه‌رییه ناڕاسته‌وخۆكانی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی خۆی له تێكدانی ئه‌و ماوه ده‌ستوریه ده‌بینێته‌وه كه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌تی باڵا و پێكهێنانی حكومه‌ت دیاریكراوه، وه‌ك هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌مه دواناكه‌وێت كه دادگا به‌ر له كۆتاییهاتنی ماوه‌ی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات".
راگرتنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بەمانای ئەوە نایەت كە دانیشتنی یه‌كه‌م ناده‌ستوری بوه
ره‌حیم عكێلی باسی له‌وه‌شكرد، راگرتنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بەمانای ئەوە نایەت كە دانیشتنی یه‌كه‌م ناده‌ستوری بوه، به‌ڵكو قبوڵكردنی سكاڵایه‌كه و به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت.
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.
دواتریش دادگای باڵای فیدڕاڵی لهڕونكردنهوهیهدا باسی له‌وه‌كرد، بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار نابێت.