روسیا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی توركیا ده‌داته‌وه‌

09:06 - 13/01/2022

3382جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، به‌رپرسانی توركیا پێویسته‌ به‌ لێدوانه‌كانیاندا بچنه‌وه‌ و ئاگاداری بۆچونه‌كانیان بن سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و دوربكه‌وه‌نه‌وه‌ له‌و لێدوانانه‌ی كه‌ كازاخستان وه‌ك ژێرده‌سته‌یه‌ك پیشان بده‌ن.

ماریا زاخارۆڤا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌، "هیوادارم به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ شێوازی لێدوانه‌كانیاندا بچنه‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌یده‌ن، پێویستیشه‌ له‌سه‌ریان له‌م شێوه‌ لێدوانه‌ نادروستانه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌شێوازێك كازاخستان وه‌ك ژێرده‌سته‌یه‌كی روسیا پیشان ده‌ده‌ن".

بارودۆخی ئێستای كازاخستان شێواویه‌كی زۆری پێوه‌دیاره‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تیدان و پشو درێژی زۆر هه‌یه‌

وتیشی، "بارودۆخی ئێستای كازاخستان شێواویه‌كی زۆری پێوه‌دیاره‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تیدان و پشو درێژی زۆر هه‌یه‌، كه‌ رێگه‌ نه‌درێت كازاخستان ببێته‌ قوربانی یان نێوه‌ندێك بۆ لێكدانه‌وه‌ و بۆچونی نادروست".

به‌ڕێكه‌وتنی نێوان كازاخستان و روسیا هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ دروست كرد

رونیشیكرده‌وه‌، "به‌ شێوازێكی ئاشتیانه‌ و به‌ڕێكه‌وتنی نێوان كازاخستان و روسیا هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ دروست كرد، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاشتی پارێز پێكهێنرا و چوه‌ ناو خاكی كازاخستانه‌وه‌ و كاری له‌ پێشینه‌یان پاراستنی ئاسایش بو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش كۆتایی كاره‌كانی هێزی پاراستنی ئاشتی پارێزی راگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌  و هێزه‌كه‌ی پاشه‌كشێیان پێكراوه‌".

 له‌ ماوه‌ی رابردودا، بارگرژی كه‌وته‌ نێوان هێزه‌كانی كازاخستان و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌هۆی بارگرژیه‌كانه‌وه‌ ئاسایشی كازاخستان كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان، قاسم جومارت تۆكاێڤ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ رێكه‌وتنێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ روسیا واژۆكرد بۆ پێكهێنانی هێزێك به‌ناوی هێزه‌كانی ئاشتی پارێز له‌ پێناو هێوركردنه‌وه‌ی باروۆخی ئاسایشی كازاخستان.

نیشانەکردن

روسیا