موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

08:38 - 13/01/2022

7041جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نیشتمانیی به‌رده‌وامن و نابێت ئۆپۆزسیۆن رێگری سیاسی دروستبكات، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و مه‌زهه‌بی و سیاسی به‌رزتر و گرانتره‌.

موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی كاتیی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌بێ فشاربێت هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مان و په‌نا نه‌بردنه‌به‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ نیشتمانی".

هیوادارم كه‌ ئۆپۆزسیۆن كار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بكات و ڕه‌چاوی مه‌رجه‌ ده‌ستورییه‌كان بكات

راشیگه‌یاند، "هیوادارم كه‌ ئۆپۆزسیۆن كار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بكات و ڕه‌چاوی مه‌رجه‌ ده‌ستورییه‌كان و پێویستیی خه‌ڵك بكات بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت، تا ئه‌ركه‌ ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزارییه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران خێراتر بكرێت، نه‌ك رێگری له‌ سیاسی دروستبكه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و مه‌زهه‌بی و سیاسی به‌رزتر و گرانتره‌".

پێویسته‌ ئۆپۆزسیۆن و دڵسۆزان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی عێراق

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، "پێویسته‌ ئۆپۆزسیۆن و دڵسۆزان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی عێراق له‌ چنگی داگیركاری و ئاساییكردنه‌وه‌ و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، داواشده‌كه‌ین ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانیی پێكبهێنن و پابه‌ندبن به‌ ڕه‌وشته‌كانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانییه‌وه‌".

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.

الصورة

نیشانەکردن

موقته‌دا سه‌در