خه‌ندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بانگهێشتی كرد بۆئه‌وه‌ی لهنزیكترینكاتدا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خولی پێنجه‌م.
بلینكن، حه‌لبوسی بانگهێشت كرد تا له‌نزیكترین كاتدا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی خواست، هاوكات بانگهێشتی كرد تا له‌نزیكترین كاتدا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاریكاری نێوان هه‌ردو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان.
شه‌وی 9ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به رێككه‌وتنێكی نێوان دو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سونه‌كان (تەقەدوم و عەزم)، ره‌وتی سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه توانی به به‌ده‌سهێنانی 200 ده‌نگ جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هاوكات حاكم زاملی، به 182 ده‌نگ به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاخه‌وان عه‌بدوڵا به 180 ده‌نگ به جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.