خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ی هێرشێكی موشه‌كیه‌وه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرایه ئامانج و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه، دو موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، له‌ڕێگه‌ی سیستمی دژه موشه‌كی جۆری سیرامیشهوه، به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه بپێكن، موشه‌كه‌كان پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
هه‌ر دوای ئه‌و هێرشه موشه‌كیه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا و پێده‌چێت، موشه‌كه‌كانیش ئامانجیان باڵیۆزخانه‌كه بوبێت، به‌ڵام هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكیان نه‌بوه.