دادگای ئه‌ڵمانیا سزای زیندانیكردنی بۆ ئه‌فسه‌رێكی سوپای سوریا ده‌ركرد

07:34 - 13/01/2022

1669جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

دادگای باڵای تاوانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، بڕیاری زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای سوریا ده‌كرد، به‌تۆمه‌تی كوشتن و ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیاتر له‌ 4 هه‌زار چالاكوانی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

تۆڕی هه‌واڵی DW ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكردەوه‌، به‌ تاوانی ئه‌نجامدانی كوشتنی 58 چالاكوان و ده‌ستدریژیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی چوار هه‌زار  چالاكوانی دیكه‌،  دادگای باڵای كۆبلنسی ئه‌ڵمانیا سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پله‌ باڵای سه‌رده‌می جه‌نگی سوریا به‌ ناوی ئه‌نوه‌ر سه‌پاند.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ له‌ زیندانی هه‌واڵگری گشتی سوریا، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی چوار هه‌زار چالاكوانی سه‌ربه‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریای داوه‌
به‌ بۆچونی دادگای باڵای تاوانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، له‌ نێوانی ساڵانی 2011-2012 و له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سوریادا، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ له‌ زیندانی هه‌واڵگری گشتی سوریا، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی چوار هه‌زار چالاكوانی سه‌ربه‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریای داوه‌ و به‌رپرسیش بوه‌ له‌ كوشتی 58 چالاكوانی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردنی له‌ تێكدانی ئاسایشی ئه‌و كاته‌ی سوریا.
ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی ئه‌یاد، له‌ ساڵی 2011 دا ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی 30 خۆپیشانده‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان
هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا، ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی ئه‌یاد، له‌ ساڵی 2011 دا ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی 30 خۆپیشانده‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ و دوای جه‌نگی سوریا هه‌ڵاتون بۆ ئه‌وروپا و له‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند شاهێدێكه‌وه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ له‌ساڵی 2019، ئه‌نوه‌ر و ئه‌یاد ده‌ستگیركراون، تا ئێستاش دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی سوپای سوریا به‌ ناوی "ئه‌یاد" نه‌داوه‌.

نیشانەکردن

سوریا