خه‌ندان-
دادگای باڵای فیدڕاڵی لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار نابێت.
دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌دواداچون بۆ تانه‌ی سه‌ر رێكاره‌كانی دانیشتنی په‌رله‌مان له رۆژی 9ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستوری تایبه‌ت به ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستوریه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ترینی په‌رله‌مانی نابێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌یه‌كی ده‌ستوریدا.
ئه‌و بڕیاره كاتیه و له‌یه‌ك دۆخدا كاریگه‌ری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڕیاری كۆتایی درا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌دانیشتنی 9-1-2022ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراون
دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و بڕیاره كاتیه و له‌یه‌ك دۆخدا كاریگه‌ری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڕیاری كۆتایی درا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌دانیشتنی 9-1-2022ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراون، ئه‌و پرسه‌ش تا ئێستا روینه‌داوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.
شه‌وی 9ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به رێككه‌وتنێكی نێوان دو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سونه‌كان (تەقەدوم و عەزم)، ره‌وتی سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه توانی به به‌ده‌سهێنانی 200 ده‌نگ جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هاوكات حاكم زاملی، به 182 ده‌نگ به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاخه‌وان عه‌بدوڵا به 180 ده‌نگ به جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.