وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

04:44 - 13/01/2022

132042جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌نته‌ری دڵ له‌ شاری هه‌ولێر و بڕیاره‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامبدرێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، به‌چاودێری و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردان و یاوه‌ری فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌نته‌ری دڵ له‌شاری هه‌ولێر. 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئاماده‌كاری و كاری پێویست ته‌واوی بۆ كراوه‌، ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".