به‌نرخی 55 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كۆیه‌ دابه‌شده‌كرێت

04:38 - 13/01/2022

1620جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

قائمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌ رایگه‌یاند، له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی به‌نرخی 55 هه‌زار دینار به‌سه‌ر هاوڵاتیانی قه‌زای كۆیه‌ ده‌كه‌ن، پرۆسه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی ریزبه‌ندی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ ده‌بێت.

قائمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هاوڵاتیانی سنوری قه‌زای كۆیه‌ (ناوشار، ناحیه‌كان، گونده‌كان) ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وتی به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بۆ ئه‌مساڵ له‌ ڕێگای ریزبه‌ندی بریكاره‌كانی خۆراك ده‌بێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بۆ ئه‌مساڵ له‌ ڕێگای ریزبه‌ندی بریكاره‌كانی خۆراك ده‌بێت و هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی بۆ دابینده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یی حكومه‌تی هه‌رێم دیاریكردوه‌ كه‌ 55 ھه‌زار دیناره‌".
پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م خێزانه‌كان به‌شه‌ نه‌وتی خۆیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت
باسی له‌وه‌شكرد، "پرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م خێزانه‌كان به‌شه‌ نه‌وتی خۆیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت". 1/13/2022

نیشانەکردن

نەوت