ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی مردن و توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

04:31 - 13/01/2022

1281جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ دوهه‌زار و 385 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، چوار توشبوش مردون كه‌ كه‌ كه‌سێكیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بون.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا  دوهه‌زار و 385 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ دو ملیۆن و 104 هه‌زار و 940 توشبو.

370 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 370 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چوار توشبوی كۆرۆنا مردون، كه‌ یه‌كێكیان له‌ سلێمانی بو، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته‌ هه‌شت ملیۆن و 801 هه‌زار و 915 ژه‌م . 

No photo description available.