خه‌ندان نوێترین رێنمایی و مه‌رجه‌كان بۆ سه‌ردانكردنی بریتانیا بڵاوده‌كاته‌وه‌

04:29 - 13/01/2022

1232جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- 

حكومه‌تی بریتانیا ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌ وڵاته‌كه‌دا په‌سه‌ندكراوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت گه‌شت بۆ ناو خاكی بریتانیا بكات ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو ژه‌مه‌كانی ڤاكسنینی كۆرۆنای وه‌رگرتوه‌ و كارتی وه‌رگرتنی ڤكسینی كۆرۆناش ده‌بێته‌ پاڵپشتییه‌كی باش بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌.

حكومه‌تی بریتانیا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشكراكردوه‌، كه‌ كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن حكومه‌تی بریتانیاوه‌ به‌فه‌رمی دانیپێدانراوه‌، ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه‌ دانیپێدانراوه‌ پێویسته‌ به‌ ته‌واوه‌تی ژه‌مه‌كانی یه‌كێك له‌ ڤاكسینه‌كانی، كۆڤاكسین، مۆدێرنا، جه‌ینسین-ی یه‌ك ژه‌مه‌، نۆڤاڤاكس، ئه‌سترازینیكا، فایزه‌ر-بیۆنتیك، سینۆفارم به‌یجین و سینۆڤاك-ن به‌كارهێنابێت، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت گه‌شتی بریتانیا بكات ئه‌وا ده‌بێت پێش 14 رۆژ له‌گه‌شتكردنی بۆ بریتانیا یه‌ك ژه‌می له‌و ڤاكسینانه‌ وه‌رگرتبێت.

پێویسته‌ کەسەکە هه‌ردو ژه‌مه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت تا رێگه‌ بدرێت سه‌ردانی وڵاتی بریتانیا بكات

ئه‌گه‌رهاتو كه‌سێك دو ژه‌می ڤاكسینی وه‌رگرتبو یان تێكه‌ڵه‌یه‌كی له‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا وه‌رگرتبێت، ئه‌وا پێویسته‌ کەسەکە هه‌ردو ژه‌مه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت تا رێگه‌ بدرێت سه‌ردانی وڵاتی بریتانیا بكات، ئه‌و بڕیاره‌ له‌ هه‌مو بارودۆخێكدا ده‌خوات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ تازه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپه‌ڕاندبێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌سته‌شی دژه‌ ته‌نی كۆرۆنای دروستكردبێت.

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت گه‌شت بۆ ناوخاكی بریتانیا بكات، ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو ژه‌مه‌كانی ڤاكسنینی كۆرۆنای وه‌رگرتو

به‌پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی بریتانیا، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت گه‌شت بۆ ناوخاكی بریتانیا بكات، ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو ژه‌مه‌كانی ڤاكسنینی كۆرۆنای وه‌رگرتوه‌ و كارتی وه‌رگرتنی ڤكسینی كۆرۆناش ده‌بێته‌ پاڵپشتییه‌كی باش بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌.

پێویسته‌ ئه‌و كارته‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی یان به‌رپرسانی ته‌ندروستی وڵاتی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ په‌سه‌ندكرابێت

ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت گه‌شتی بریتانیا بكات به‌ به‌كارهێنانی كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا هاوڵاتی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ بو، كه‌ حكومه‌تی بریتانیا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانیپێداناوه‌، ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌و كارته‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی یان به‌رپرسانی ته‌ندروستی وڵاتی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ په‌سه‌ندكرابێت و بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی یاخود فڕه‌نسی و ئیسپانی بێت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێت.

 

مه‌رجه‌كان
یه‌كه‌م: ناوی ته‌واوی خاوه‌ن كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا. دوه‌م: به‌رواری له‌دایكبون.
سێیه‌م: جۆری ڤاكسین و كۆمپانیای دروستكه‌ر.

چواره‌م: شار یان ناوچه‌یه‌ی كه‌ ڤاكسین یاخود كارتی ڤاكسینی كۆرۆنای لێوه‌رگیراوه‌.

ده‌توانیت ته‌واوی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین و له‌ڕێگای فۆڕمی تایبه‌ت به‌ گه‌شتیاران وه‌ربگرێت، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ كارتی ڤاكسینی كۆرۆنای له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت.

ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی بریتانیاوه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ پێكهاتون له‌، به‌حره‌ین، به‌نگلادیش، كه‌نه‌دا، میسڕ، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، عێراق و ئه‌و كارتانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ پێكهاتون له‌ ئیتاڵیا، كوه‌یت، لوبنان، قه‌ته‌ر، سعودیه‌، ئیسپانیا و توركیا.