خه‌ندان-
ده‌رگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق داخرا و تا ئێستاش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێكی كورد رێكنه‌كه‌وتون و هه‌ردولا به دو كاندیده‌وه ده‌چنه كێبڕكێی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌وه، یه‌كێتی پێداگری ده‌كات له‌سه‌رئه‌وه‌ی، د. به‌رهه‌م ساڵح تاكه كاندیدیهتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی هۆشیار زێباری بۆ ئه‌و پۆسته به‌ربژێر كردوه.
كاندیدی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراقه، هۆشیاری زێباریش وه‌كو كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، فۆڕمی خۆ كاندیدكردنی پڕكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشمه‌كێشه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هاوشێوه‌ی خولی ڕابردو، ئه‌و دو حیزبه به دو كاندیده‌وه، ڕكابه‌ریه‌كه ده‌به‌نه نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
تا ئێستا د. به‌رهه‌م ساڵح و هۆشیار زێباری و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه‌ی كورد و عه‌ره‌ب داوای خۆ كاندیدكردنیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌شكردوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوه، "تا ئێستا د. به‌رهه‌م ساڵح و هۆشیار زێباری و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه‌ی كورد و عه‌ره‌ب داوای خۆ كاندیدكردنیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌شكردوه".
نزیكه‌ی 24 كه‌س خۆیان كاندید كردوه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
تا ئێستا نزیكه‌ی 24 كه‌س خۆیان كاندید كردوه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش، دكتۆر له‌تیف ڕه‌شیدی هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش خۆی كاندید كردوه، كه كه‌سایه‌تیه‌كی نزیكه له یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه.
ناوی كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌درێته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، "ناوی كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌درێته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری، تا بزانرێت كێشه‌یان هه‌یه یاخود نا".
وه‌كو یه‌كێتی ته‌نها یه‌ك كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌یه ئه‌ویش دكتۆر به‌رهه‌مه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگه‌یاندوه، "ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ته‌نها یه‌ك كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌یه ئه‌ویش دكتۆر به‌رهه‌مه".
ئه‌گه‌ر تا8ی مانگی داهاتو یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و پارتی كاندیده‌كه‌ی نه‌كشێنێته‌وه، ئه‌وا ململانێی نێوانیان قوڵتر ده‌بێته‌وه
بڕیاره ڕۆژی 8 ی (شوبات/2)ی 2022 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆببێته‌وه، یه‌كێتی و پارتیش تا ئێستا له ململانێدان، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و پارتی كاندیده‌كه‌ی نه‌كشێنێته‌وه، ئه‌وا ململانێی نێوانیان قوڵتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر پارتی له مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك كۆماردا سه‌ركه‌وتو بێت، ئه‌وا گرژی دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ گرژی نێوان ئه‌م دو هێزه‌دا ڕاهاتوین
دكتۆر سه‌ردار عه‌زیز لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێیوایه، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕوای به حوكمڕانی په‌نجا به په‌نجا نه‌ماوه، ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه هێزی یه‌كه‌مه و ده‌شڵێت، "ئه‌م دۆخه لای یه‌كێتی هێشتا قه‌بوڵ نه‌كراوه، یه‌كێتی وه‌كو هاوپه‌یمانی یه‌كسان خۆی ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر پارتی له مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك كۆماردا سه‌ركه‌وتو بێت، ئه‌وا گرژی دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ گرژی نێوان ئه‌م دو هێزه‌دا ڕاهاتوین".
تا ئێستا یه‌كێتی پێداگیری ده‌كات له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح
پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌تایبه‌ت خودی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارته‌كه، دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه و داوای گۆڕینی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كێتی پێداگیری ده‌كات له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌گه‌رچی له‌پاڵ به‌رهه‌م ساڵح، له‌تیف ڕه‌شیدیش هاتوه‌ته نێو ڕكابهریهكهوه كه نزیكه له یه‌كێتیه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێویستی به ده‌نگی دو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتارانی عێراقه
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێویستی به ده‌نگی دو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتارانی عێراقه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌نگدانی یه‌كه‌مدا هیچ كاندیدێك ئه‌و ڕێژه ده‌نگه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌وا له‌ده‌نگدانی دوه‌مدا، سه‌رۆك كۆمار به‌زۆرینه‌ی ساده هه‌ڵده‌بژێردرێت.
كاندیده‌كه‌ی پارتی بێ گرفت نیه، به‌و پێیه‌ی پێشتر وه‌زیری دارایی بوه و په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی لێوهرگرتوهتهوه
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و به‌كاندیدی جیاوه بچنه نێو ڕكابه‌ری پۆستی سه‌رۆك كۆمار، مه‌ترسی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی یه‌كێتی دروست ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی پارتی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در و سونه‌كان هه‌یه و بونه‌ته خاوه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، به‌ڵام كاندیده‌كه‌ی پارتیش بێ گرفت نیه، به‌و پێیه‌ی پێشتر وه‌زیری دارایی بوه و په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی لێوهرگرتوهتهوه.
مه‌شعان جه‌بوری په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بی سونه به‌ڕونی ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتی ڕێككه‌وتون، ده‌نگ به هه‌ر كاندیدێك ده‌ده‌ن پارتی بیه‌وێت.
بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ ڕازیكردنی لایه‌نه عێراقیه‌كان، تا ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن
له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پارتیدا، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ ڕازیكردنی لایه‌نه عێراقیه‌كان، تا ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بده‌ن.
تا ئێستا موقته‌دا سه‌در سوره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه و هێزه شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
دوای كێشمه‌كێشی نێوان هێزه كوردیه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كێشمه‌كێشه قورسه‌كه دێته پێشه‌وه، كه ململانێی نێوان هێزه شیعه‌كانه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، كه تا ئێستا موقته‌دا سه‌در سوره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه و هێزه شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌در بێ هێزه شیعه‌كان حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وا دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی و كێشمه‌كێش ده‌ڕوات
به‌ڕای چاودێران، ئه‌گه‌ر سه‌در بێ هێزه شیعه‌كان حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وا دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی و كێشمه‌كێش ده‌ڕوات، به‌ڵام گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌وافق و ڕێككه‌وتن، ئه‌وا دۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه.
دكتۆر سه‌ردار عه‌زیزی لێكۆڵه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر هادی عامری بڕواته لای سه‌در و به‌رژه‌وه‌ندی ئێران پارێزراو بێت ڕه‌نگه گرژی ڕونه‌دات، به‌تایبه‌ت سه‌در كه‌سێكی سه‌قامگیر نیه و زو پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه".
هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڕێككه‌وتنی نێوان سه‌در و پارتی و سونه، ترسێكی گه‌وره‌ی لای یه‌كێتی نیشتیمانی و هێزه شیعه‌كان دروستكردوه، به‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانیش درێژه‌ی هه‌بێت.