یەکەم هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی

03:49 - 13/01/2022

1691جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیان بایکۆت کردبو رایدەگەیەنن، بڕیارەکە سەرکەوتنی "دیموکراسییەت و سەروەری بڕیاری دادگایە".

سەرکەوتنێکی ڕاستەقینەیە بۆ دیموکراسیی و نیشانەی سەربەخۆیی و سەروەری دەسەڵاتی دادوەرییە
مەهدی تەقی عامرلی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بڕیارەکەی دادگا بۆ هەڵپەساردنی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سەرکەوتنێکی ڕاستەقینەیە بۆ دیموکراسیی و نیشانەی سەربەخۆیی و سەروەری دەسەڵاتی دادوەرییە".
باوەڕی تەواومان بە دادگا و بڕیارەکانی هەیە و رێزی بڕیارەکانی دەگرین
ئاماژەی بەوەشکردوە، "باوەڕی تەواومان بە دادگا و بڕیارەکانی هەیە و رێزی بڕیارەکانی دەگرین، ئومێدیشمان هەیە کە دادگا بۆ هەمو گەلی عێراق ئەوەی لەیەکەمین کۆبونەوەی پەرلەماندا رویدا راست دەکاتەوە".
دادگای فیدڕاڵی کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی بەکاتی هەڵپەسارد
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.

نیشانەکردن

عێراق

بەپەلە